پەیوەندی نێوان مێشک و دڵ شكاندن

پۆڵەتیک پرێس

زانایان نیشانەکانی دڵ شکاندن کاتێک ڕووداوێک، لە ژیاندا ڕوودەدات وەک دابڕان دەبەستنەوە بە چالاکیەکان لە مێشکدا.

توێژەران ئاشکرایان کرد زیادبوونی چالاکی و توڕەیی لە ناوچەی ئامیگدالی مێشک دا دەبێتە هۆی دڵ شکاندن بە شێوەیەکی خێرا.

نەخۆشی دڵ شکان بە تاکوتسۆبۆ ناسراوە، کە حاڵەتێکی نامۆیە لە هەندێک کاتیشدا کوشندەیە، بە هۆی زۆری پەستانی دەروونی یاخود جەستەییەوە دروست دەبێت، وەک نەخۆشی کتوپڕ یان ڕووداوێکی مەترسیدار یاخود لە دەست دانی خۆشەویستێک.

بە شێوەیەکی گشتی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕوون نین، بەڵام دەکرێت سترێسی مێشک، یەکێک بێت لە هۆکارەکانی دڵ شکاندن.

هەروەها پێویستە دەرمانی سترێس بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی بە دوور بی لە نەخۆشیەکانی دك، وەک چارەسەرێک بۆ دڵ شکاندن، چونکە هەندێک کات ڕەنگە بارودۆخەکە مەترسیدار بێت و ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا