هۆکارەکانی کەمکردنەوەی کاریگەری ڤاکسینی کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە لەم دواییانەدا ئەنجا دراوە، چەندین هۆکار هەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ڤاکسینی کۆرۆنا، covid-19، بۆیە پێویستە پێش بەکار هێنانی خۆت ئامادە بکەیت لە چەند ڕویەکەوە.

یەکێک لە هۆکارەکان خواردنە ئەم سێ جۆرە خواردنە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ڤاکسینی کۆرۆنا

یەکەم، ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە
دووەم، شەکری زۆر
سێیەم، خواردنی ئامادە کراو، خواردنی لە قوتو کراو

هەندێک خووی ڕۆژانە هۆکارن، بۆ لاوازکردنی کاریگەری ڤاکسینی کۆرۆنا لەوانە

یەکەم، کەم خەوی
دووەم، بێجوڵەیی

چۆن خواردن کاریگەری دەبێت لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا؟

بەهۆی وەرگرتنی ڕێژەیەکی زۆر لە چەوری یاخود شەکرو شیرینی کە دەبێتە، هۆی هەوکردنی خانەکانی جەستە ئەمەش سیستمی بەرگری لەش لاواز دەکات سودێکی زۆر لە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە نابینرێت.

چۆن خەو کاریگەری دەبێت لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا؟

بەپێی تاقیکردنەوە چینیەکان ئەو کەسانەی کە بێخەو بوون کەمتر سودیان لە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە وەرگرتووە، چونکە خەوتن بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری لەش هەیە، بۆیە بێخەوی نەک هەر تەنها کاریگەری ڤاکسین ناهێڵێت بەڵکو توشی نەخۆشی مەترسیدارت دەکات.

وەرزش چۆن کاریگەری دەکاتە سەر بەکارهێنانی ڤاکسینئ کۆرۆنا

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیWHO، پێشنیاری ئەوە دەکات هەفتەی ١٥٠ خولەک وەرزش بکەن، چونکە وەرزش سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، بەکارهێنانی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن وەڵامی باشی دەبێت.

پێویستە پێش بەکار هێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، جەستەت ئامادە بکەیت و سەردانی پزیشک بکەی تاوەکو سوود لە ڤاکسینەکە وەربگریت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا