سوودە تەندروستییەکانی کیوی

پۆڵەتیک پرێس

کیوی بەیەکێک لە میوە بەناوبانگەکان دادەنرێت و خواستێکی زۆری لەسەرە، وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ بەشێک لە نەخۆشیەکان بەکاردەهێنرێت، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانە بەتایبەتی ڤیتامین سی کە یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات.

کیوی تەنها وەک میوە ناخورێت بەڵکو لە بەشێکی زۆری زەڵاتە و شیرینیەکاندا بەکاردەهێنرێت، پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبێت، بەڵام باشترە زیادەڕەویش لە خواردنیدا نەکرێت، چونکە هەموو خواردنێک ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت زیانی دەبێت.

اینفوگرافیک| 14 میوه مفید که آب بدن را تامین می کنند | بهداشت نیوز

سوودە تەندروستییەکانی کیوی:

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان بەتایبەتی ڤیتامین سی یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات.
-ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە ڕێگری توشبوون بە کەمخوێنی دەکات.
-سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن، جونکە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا