پۆڵەتیک پرێس
پارێزگاریکردن لە تەندروستی پێست زۆر گرنگە بەتایبەتی پێستی وشک، بۆئەوەی ڕێگری لە بەکتریا و تیشکی سەروبنەوشەی بکرێت کە زیانی پێبگەیەنن.
سیستمی خۆراکی کاریگەری لەسەر تەندروستی پێست هەیە هەندێک لە خواردنەکان پارێزگاری لە پێستی وشک دەکەن و یارمەتی شێدارکردنەوەی دەدەن ئەوانیش:
-پەتاتە
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین ئەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.
-کیوی
بەیەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی ڤیتامین سی دادەنرێت پێست شێداردەکاتەوە.
-ئاڤۆکادۆ
سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمێگا3یە، ڕێگری لە وشکبوونەوە و هەوکردنی پێست دەکات، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە شێدارکردنەوەی پێستدا هەیە.
-بیبەری شیرینی سوور
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا پێست لە زیانەکانی تیشکی سەروبنەوشەوی دەپارێزێت و یارمەتی بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی زیاتر لە کۆلاجین دەدات کە بۆ تەندروستی پێست گرنگە.