ئەو میوانەی بەرگری لەشی منداڵ بەهێز دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

هەموو دایکێک هەوڵ دەدات باشترین بۆ منداڵەکی دابین بکات، بۆئەوەی تەندروستیەکی باشی هەبێت، لەگەڵ گۆڕانی وەرز و هاتنی سەرما نەخۆشیەکان زیاتر دەبن، لەم کاتەدا هەندێک لە میوەکان یارمەتی باشترکردنی تەندروستی منداڵ دەدەن و بەرگری لەشیان بەهێز دەکەن.

ئەو میوانەی بەرگری لەشی منداڵ بەهێز دەکەن:

-سێو
دەوڵەمەندە بە ئاسن، ڕیشاڵەکان و دژەئۆکسانەکان، منداڵ لە توشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت و بەرگری لەش بەهێز دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی تەندروستی دڵ و دەمارەخوێنەکان دەدات.

-مۆز
ئەو شەکرانەی تێدایە کە سوودێکی زۆری بۆ منداڵ هەیە و وزەی پێدەبەخشێت، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.

-پڕتەقاڵ
یەکێکە لەو میوە مزرانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ئەمەش بەرگری لەش بەهێز دەکات بەرامبەر بە نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوونی زستان.

-قۆخ
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، ڤیتامین و کانزاکانی مەگنسیۆم و ئاسن، بەرگری منداڵ بەهێز دەکات و ڕێگری لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.

-توو یان شاتوو
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و کانزاکان بەرگری لەش بەهێز دەکەن، سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسنن کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستکردنی خڕۆکە سوورەکاندا هەیە و ڕێگری لە کەم خوێنی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا