ئایا گێزەر و بلوبێری بینین بەهێز دەکەن؟

پۆڵەتیک پرێس

ڤیاچێسلاڤ کۆرینکۆڤ پزیشکی چاوی ڕوسی، باسی لەوە کرد ئایا خواردنی  گێزەر و بلوبێری یارمەتیدەرێکی باشن بۆ پارێزگاریکردن لە چاوەکان و هێشتنەوەیان بە بەهێزی؟

ئەو پزیشکە وتی، هەندێک خۆراک هەن ماددەی بەسودیان تێدایە بۆ چاو، بەڵام مانای ئەوە نیە ڕێژەیەکی زۆری لێ بخۆیت کە ببێتە هۆی زیان بۆ تەندروستیت بە شێوەیەکیتر، چونکە لەش ڤایتامین و کانزاکان هەڵنگارێت بۆ بەکارهێنانی لە داهاتوودا، بەڵکو ئەوەی پێویستە وەری دەگرێت و ڕەنگە ئەویتر ببێتە هۆی زیان بۆ لەشت، هەربۆیە پێویستە ئەگەر پێت وابێت زۆر خواردنی گێزەر و بلوبێری کاریگەری لەسەر بینین دروست دەکەن شتێکی ڕاست نیە.

ئاماژەی بەوەدا، کە ناکرێت ڕۆژانە کیلۆیەک گێزەر بخۆیت یاخود تەنێک بلوبێری، پێت وابێت سود بە چاوەکانت دەگەیەنێت بەهێزیان دەکات، هەرچەنێک بخۆیت جەستە هەر ئەو بڕە وەردەگرێت کە پێویستیەتی ئەویتری لە ڕێگەی کۆئەندامی هەرسەوە دێتە دەرەوە.

ڕوونیشی کردەوە، بۆ پاراستنی ئاستی بینینت بە شێوەیەکی ئاسایی، پێویستە هەر بە شێوەیەکی ئاسایی خواردن بخۆیت، بەڵام چاوەکانت زۆر ماندوو نەکەیت و وەرزش بکەیت، ئاگاداری کاتی کار کردنت بیت.

باشتر وایە، ساڵانە سەردانی پزیشک بکەی بۆ ئاگاداربوون لە تەندروستی چاوت، کێشەکانی دیاری بکەیت ناکرێت وەک شتێکی ئاسایی سەیری بکەیت، تاوەکو زووتر چارەسەری بۆ وەربگری ئەگەری باش بوونی زیاترە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا