پۆڵەتیک پرێس
کرێشی سەر یەکێکە لە کێشە باوەکانی قژ، دوو جۆری هەیە وشک و تەڕ، ئەو کەسانەی توشی دەبن چەندین شامپۆی تایبەت بەکاردەهێنن بۆ ڕزگاربوونی لێی، بەڵام بە دوو ڕێگاری سروشتی لە ماڵەوە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.
کڕێش دوو جۆری هەیە وشک و تەڕ، وشک بەهۆی کەمی زەیتی پێستی سەرەوە دروست دەبێت و بە ئاسانی دەکەوێتە خوارەوە، بەڵام کڕێشی تەڕ بەهۆی زۆر دەردانی زەیتی پێستی سەرەوە دروست دەبێت و بەئاسانی لێنابێتەوە، ئەمەش ئەو جۆرەیە کە ڕوبەڕووی بەشێکی زۆری خەڵک دەبێتەوە.
هۆکارەکانی دروستبوونی کڕێشی تەڕ:
-گۆڕانی هۆرمۆن
-ئاگاداربوونی قژ بەشێوەیەکی ناتەندروست
-پاک نەکردنەوەی قژ بەشێوەیەکی دروست
-نەشتنی قژ بە شامپۆ بۆ ماوەیەکی درێژ
بەم دوو ڕێگا سروشتیە لە ماڵەوە دەتوانیت چارەسەری کڕێش بکەیت:
-ئەلۆڤێرا
ئەو ماددەیەی لەناو ڕووەکی ئەلۆڤێرادا هەیە کە وەک جێڵ وایە یارمەتی پاککردنەوە و شێدارکردنەوەی پێستی سەر دەدات، خوران و هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە کە بەهۆی کڕێشەوە دروست دەبێت، بۆیە چارەسەرێکی سروشتی زۆر باشە بۆ کڕێش، جێڵی ئەلۆڤێرای فرێش بەجوانی لە پێستی سەر دەدەیت و بۆماوەی 30 بۆ 40 خولەک وازیلێدەهێنیت، پاشان دەیشۆیت.
-سرکەی سێو
یارمەتی تەندروستی قژ و پێستی سەر دەدات، گەشەی بەکتریا و کەڕووەکان لەسەر پێستی سەر کەمدەکاتەوە کە دەبنە هۆی کڕێش.