پۆڵەتیک پرێس
کەمخوێنی حاڵەتێکە خڕۆکە سوورەکانی جەستە کەمدەبنەوە، هەندێک جار بەهۆی هەوکردنی گەدە، برین و شێرپەنجەی گەدەوە دروست دەبێت، یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکان لەجیهاندا.
هۆکارەکانی توشبوون بە کەمخوێنی:
کەمخوێنی بەهۆی کەمی ڤیتامین و کانزاکن لە جەستەدا ڕوودەدات بەتایبەتی کانزای ئاسن کە ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبینی خوێندا هەیە، چونکە کاتێک جەستە ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی تەواو بەهۆی کەمی کانزای ئاسنەوە دروست نەکات کەمخوێنی ڕوودەدات، هەروەها ڤیتامین بی12 گرنگیەکی زۆری لە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکاندا هەیە کەمی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی کەمخوێنی،هەندێک خواردن هەیە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بی12 وەک( شیر، سەوزەواتەکان، گۆشت، هێلکە و ماسیەکان) ڕێگری لە کەمخوێنی دەکەن.
نیشانەکانی توشبوون بە کەمخوێنی:
توشبوون بە کەمخوێنی چەندین نیشانەی جیاوازی هەیە، کاتێک بەهۆی کەمبونەوەی رێژەی ئۆکسجین لەخوێندا دروست دەبێت ئەم نیشانانە دەردەکەون:
-ماندویی زۆر
-گێژبوون
-هەناسەتەنگی
-ڕەقبوونی ماسولکەکان
-ناڕێکی لێدانی ترپەی دڵ
هەندێک جار کەمخوێنی بەهۆی کەمی ترشی فۆلیکەوە دروست دەبێت ئەم نیشانانە دەردەکەون:
-لەدەستدانی خواستی خواردن و دابەزینی کێش
-بێهێزبوون
-هەوکردنی ددانەکان
-هێواشی گەشە
-نەمانی توانای سەرنجدان
حاڵەتێکی دیکەی کەمخوێنی بەهۆی کەمی ڤیتامین بی12ەوە دروست دەبێت ئەم نیشانانەی هەیە:
-لەبیرچونەوە
-وڕێنەکردن
-لەدەستدانی هەستەوەری دەست لێدان
-سڕبوون