ڕۆژانە خواردنی برنج چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕی ڕوسی بواری خۆراک ئالیکسی کۆڤالکۆڤ ڕایگەیاند، ڕۆژانە خواردنی برنج مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاددەکات.

پسپۆڕەکە لە لێدوانێکیدا بۆ “سپۆتنیک” ڕوونیکردەوە ڕۆژانە خواردنی برنج مەترسی لەسەر تەندروستی هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر نیشاستەی تێدایە لە جەستەدا دەگۆرێت بۆ گلۆکۆز و ڕێژەی شەکری خوێن بەرزدەکاتەوە، ئەمەش وادەکات پەنکریاس ڕێژەیەکی زۆر ئەنسۆلین دەربدات کە لەوانەیە کێشەی تەندروستی لێبکەوێتەوە و لەدوایدا بگۆڕێت بۆ شەکرە لەجۆری دوو.

ما خطورة تناول الأرز يوميا؟ | الديار

پزیشکەکە ڕێنمایی دەدات جۆرە جیاوازەکانی برنج کە ڕێژەی نیشاستە و شەکر تێیاندا کەمە بخورێت، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوەدەکاتەوە هەموو ڕۆژێک نەخورێت و بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت، هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە لە خواردنی برنج دووربکەونەوە یان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بیخۆن، بەڵام ئەو کەسانەی کێشەی شەکرە و ڕێژەی شەکری خوێنیان نییە بەبێ مەترسی دەتوانن بیخۆن بەمەرجێک زیادەڕەوی تێدانەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا