پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بۆ چلەی فەرماندە ئاكام عومەر

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای بەشداریكردنی لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی شەهیدبوونی فەرماندە “ئاكام عومەر” پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، كوردستان وەك چاومان دەپارێزین و هێزی كۆماندۆی كوردستان كە بەرهەمی هەوڵ و تێكۆشانی ئەو برایەمان بوو، گەورەتر و پتەوتر دەكەین.

دەقی پەیامەكە:

چل رۆژ لەمەوبەر فەرماندەیەكی قارەمان، پێشمەرگەیەكی چاونەترس، برا و هاوڕێیەكی شیرینمان چووە ریزی شەهیدان و بەڵێنەكەی خۆی بەرامبەر خاك و خەڵكەكەی بەجێهێنا، كە ئەمەش ئاكاری هەمیشەیی پێشمەرگە و فەرماندە تێكۆشەرەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە و هەرواش دەبێت.

‏‎ئەوەی كاك ئاكام لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی خاكی كوردستاندا ئەنجامیدا، زۆر لەوە زیاتر و گەورەتربوو كە لێی چاوەڕێدەكرا. ئەو بەتەمەنێكی كەم و لێهاتووییەكی زۆرەوە داستانێكی تۆماركرد كە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و بەشانازییەوە لە مێژوودا دەنووسرێتەوە.

بەڵێنی خۆمان بۆ رۆحی شەهید ئاكام و هەموو هاوسەنگەرەكانی دووپاتدەكەینەوە كە خەبات و ماندووبوونەكانی ئەو فەرماندەیەمان لەیاد ناكەین و درێژەی پێدەدەین، كوردستان وەك چاومان دەپارێزین و هێزی كۆماندۆی كوردستان كە بەرهەمی هەوڵ و تێكۆشانی ئەو برایەمان بوو، گەورەتر و پتەوتر دەكەین.

دروود بۆ رۆحی شەهید ئاكام عومەر و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا