پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای عێراقی، ڕۆژی چوارشەممە ئەنتۆنیۆ گوتێرێز سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.
هاوکات، دوای ڕۆژێک لە سەردانەکەی بۆ بەغدا و لە ڕۆژی پێنجشەممەدا دێتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بڕیارە لە سەردانەکەیدا ئەنتۆنیۆ گوتێرێز لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا کۆببێتەوە و سەردانی کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا بکات.