حەلبووسی عێراقی بەرەو ئوردن جێهێشت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەرەو ئوردن بەرێكەوت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی یەكشەممە، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمان بەرەو عەمانی پایتەختی ئوردن بەرێكەوت.

ەوەشهاتووە، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن، سەردانەكە ئەنجام دراوە و لە چوارچێوەی خشتەی سەردانەكەشی چاوی دەكەوێت بە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و ژمارەیەك بەرپرسی ئەو وڵاتە.

سەردانەكەی حەلبووسی دوای ئەوە دێت كە واژۆی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا