پۆڵەتیک پرێس
کەروێشکی Pygym Rabbit یان کەروێشکی کورتەباڵا بچووکترین و ڕەنگە دەگمەنترین جۆری کەروێشک بێت لەجیهاندا، شوێنی ڕەسەنی تەنیا یەک بەشی ناوچەی ویلایەتی واشنتۆنە، کە کێشی کەمترە لە 500 گرام.
چەندین جۆری کەروێشکی بچووکی ماڵی هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کەروێشک بەخێوبکەن، بەڵام لەڕاستیدا بچووکترینیان ئەم جۆرە کێوییەیە کە ناتوانێت ببێت بە کەروێشکێکی ماڵی سەرنجڕاکێش، چونکە سەرەڕای جوانیەکەی زۆر توڕە و بێزارکەرە.
ئەم کەروێشکە مەترسی لەناوچوونی هەیە، خۆراکی کەروێشکەکە لە زستاندا جۆرێکە لە گژوگیا بەناوی سەیج، لەدەستدانی شوێنی دەوڵەمەندی بەو جۆرە ڕووەکە بەهۆی گەشەسەندنی کشتوکاڵ و ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەناوچوونی دادەنرێت، کێشی ئەم کەروێشکە لەنێوان 375 تا 500 گرامدایە، درێژی جەستەیان لەنێوان 23.5 بۆ 29.5 سانتیمەترە، مێیەکانی کەمێک گەورەترن لە نێرەکانی.