پۆڵرتیک پرێس
کۆشکی بەکینگهام وێنەیەکی نوێی یەکێک لە ئەسپە دڵخوازەکانی شاژنە ئیلیزابێسی دووەمی بڵاوکردەوە، کە لە پرسەکەیدا بە خەمباری دەرکوتبوو، ئەسپی “ئێما فیل بۆن” مانگی ڕابردوو لەکاتی ماڵئاوایکردن لە شاژن لەسەر ڕێگای قەڵای ویندسۆر وەستابوو، بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی.
کۆشکی بەکینگهام وێنەی ئەو ئەسپە ڕەشەی شاژنی بڵاوکردەوە کە لەساڵی 1996 لەدایکبووە، لەکاتی پرسەی شاژنە ئیلیزابێس لە 19ی ئەیلول لەنێوان سەدان هەزار گوڵدا لەگەڵ تێری بەندەری بەڕێوەبەری چاودێری ئەسپ لە ویندسۆر وەستابوو، بەڕێز بەندەری لەماوەی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوو لەماڵی شاژن پێگەی خۆی لەکارەکەیدا هەبووە.
بەندەری لە وەسفێکیدا بۆ ئێما کە لەساڵی2004ەوە لەلایەن شاژنەوە کڕدراوە دەڵێت:”خزمەتکارێکی سەرسوڕهێنەر بووە بۆ بەڕێزی”، یەکێک بووە لە ئەسپە دڵخوازەکانی، شاژنی کۆچکردوو ئێمای بە بەردەوامی بۆ ڕاهێنانە سووک و زەوییەکانی چواردەوری قەڵای ویندسۆر بەکارهێناوە، کۆشکەکە وتی ئێما بەردەوام خۆشەویست و بەبەیاخ دەبێت لە قەڵای ویندسۆر کە ناوی تەواوی “کارلتۆنلێما ئێما” یە و کاتێک شاژن کڕیتی تەمەنی هەشت ساڵ بوو.