بەڤیدیۆ.. لە دوا خولەکدا بەسەر پردەکەدا پەڕیەوە

پۆڵەتیک پرێس

کامێراکانی چاودێری گرتە ڤیدیۆیەک تۆمار دەکەن، تیایدا ئۆتومبیلێک دەردەکەوێت کە شۆفێرێەکەی بەربەستێکی ئەمنی دەشکێنێت، لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بەسەر پردی جوڵاودا دەڕوات.

ڕووداوەکە لەسەر پردێک لە نزیک کەنار دەریای دایتۆنا ڕوویداوە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئەو شۆفێرە بەربەستەکە دەشکێنێتت و لە کاتی کرانەوەی پردەکەدا بە خێرایی نێوانەکەی تێەپەڕاند.

لەو کاتەدا دەبوو پردەکە بکرێتەوە بۆ تێپەڕینی بەلەمەکان، بەڵام لە چرکەیەکی کەمدا ئۆتومبیلەکە توانی خۆشبەختانە توانی تێپەڕێت هەرچەندە کارێکی مەترسیدار بوو.

بەشێک لە جامەکانی پێشەوەی ئۆتومبیلەکە زیانی بەرکەوت، بەهۆی کاریگەری هێزەوە کاتێک بەر زەوی کەوتۆتەوە، بەڵآم دیار نیە شۆفێرەکە بریندار بووە یاخود نا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا