بە ڤیدیۆ..دەرکەوتنی ئەختەبووتێک جەستەیەکی ڕوونی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکان ڕایانگەیاند، زانایانی زیندەوەرزانی لە پەیمانگای شمێندت لەلێکۆڵینەوەیەکدا ئاشکرایان کردووە ئەختەبووتێک  لە زەریای ئارچی پیلاگۆ زیاتر لە ٥هەزار کیلۆمەتری بڕیوە لە باکاوری ڕۆژهەلاتی سیدنیەوە ناوی ئەختەبووتەکە  ڤیترلیدۆنێڵا ڕیچاردیە.

ئەم ئەختەبووتە بە تەواوی ڕوونەو بەشێک لە کۆ ئەندامی هەرسی دیارە لەگەڵ، دەمارەکانی بینایی چاوی، جۆرێکی زۆر دەگمەنە لە ساڵی ١٩١٨ەوە دەرنەکەوتووە.

ئەم بوونەوەرانە بەوە ناسراون، لە قوڵایی زەریاکانی ناوەڕاتی دەریاکاندا دەژین، لە ناوچە خولگەییەکان، لە قوڵایی ٢٠٠ بۆ ١٠٠٠مەتر لە ژێر ئاودا.

ئێریک شمێدت هاوبەشی دامەزرێنەری پەیمانگاکە، سەرسامی خۆی بەرامبەر بینینی ئەختەبووتەکە دەربڕیوە دەڵێت هەرگیز بە خەیاڵمدا نەهاتووە ئەو جۆرە ئەختەبووتە ببینم.

لە درێژەی گەشتەکەیاندا ئەو پەیمانگایە، پەرەیان بە نزیکەی زیاتر لە ٣٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەدا لە دەوروبەری ئارچی پیلاگۆدا، بە بەکارهێنانی ڕۆبۆتی ئاوی بە ناوی سۆبیستیان، کە ڤیدیۆی تەواوی گەشتەکەی گرت بۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا