پۆڵەتیک پرێس
هەروەک ساڵی ڕابردوو لە هەمان کاتدا، هەزارن پیاوی ژاپۆنی بۆ یادکرنەوەی فێستیڤاڵی پیاوانی ڕووت لە پارێزگای ئۆکاما لە باشوری دورگەی هۆنشۆی ژاپۆن کۆبوونەوە.
بەڵام بەهۆی دروست بوونی ئەو بارودۆخە تەندروستیەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستی کردبوو، تەواوی جیهانی گرتبۆوە، ئەمساڵ ناچار بوون کە بەشێکی کەم لە چالاکیەکانی ڤیستیڤاڵەکە ئەنجام بدەن و ژمارەیەکی کەمیش بەشداری بکەن کە ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ کەس دەبوو.
لە باتی شەکردن بۆ دۆزینەوەی دار کە یەکێک بوو لە چالاکیەکانی فێستیڤاڵەکە ، پیاوەکان لە پەرستگای سیداجی کانونین کۆبوونەوە نوێژیان کردن بۆ ئەوەی ئەم پەتایە لە جیهان نەمێنێ و دووبارە دۆخی تەدروستی بەرەو ئاسایی بوونەوە بڕوات.
لە کاتی ئاساییدا کە فێستیڤاڵەکە ئەنجام دراوە، هەزاران پیاوی گەنج بەشدارییان کردووە، ئامانج لە کردنی ئەم ئەم فێستیڤاڵە فێرکردنی نەوە بچوکەکانە بە داب و نەریتەکان، بە دەوری پەرستاگەکەدا دەسوڕێنەوەو بە ئاوی بەستوو سارد خۆیان دەشۆن، پێش ئەوەی بچنە ناو پەرستگاکەوە.