پۆڵەتیک پرێس
ماوەی چەند ساڵێکە تۆڕی میترۆی پاریس، بۆتە شوێنێکی تایبەت بۆ مۆسیقاژەنان و گۆرانیبێژان کە بەهرەی خۆیان لەژێر زەوی بۆ چوار ملیۆن بەکارهێنەری ڕۆژانەی ئەم شەمەندەفەرانە نیشان دەدەن، تەنانەت هەندێکیان بوون بە ئەستێرەی بەناوبانگ.
زاز و کلاودیۆکابیۆ لە تیپی ئەرکەدیان لەبەرامبەر بەکارهێنەرانی میترۆدا نمایشیانکرد دوای ئەوەی لەنێوان 300 کەسدا بوون، کە لەلایەن گواستنەوەی شارستانی پاریسەوە هەموو شەش مانگ جارێک دەستنیشان دەکرێن، دوای وردبینیەکان بۆ ئەو کاندیدانەی خۆیان هەڵبژاردووە.
نزیکەی هەزار هونەرمەند لە بە ئەزموونەکان یان ئەوانەی ئارەزووی ئەو پیشەیە دەکەن داواکاری پێشکەش دەکەن، بۆئەوەی نازناوی “هونەرمەندی میترۆ” بەدەستبهێنن، کە لەساڵی 1997ەوە بەچەندین هونەرمەند بەخشراوە.