“دایکم لە هەموو زانکۆکان گەورەترە”

پۆڵەتیک پرێس

“دایکم لە هەموو زانکۆکان گەورەترە”، ئەوە قسەی خوێندکارێک بوو کە لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونی لە زانکۆی ئیسلامی غەززە، ریگریان لێکرد دایکی لەگەڵ خۆی بباتە سەر سەکۆی رێزلێنان.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەڵەستین ڤیدیۆی خوێندکارێکی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا لەدوای ئەوەی رێکخەرانی ئاهەنگەکە رێگری لێدەکەن دایکی لەگەڵ خۆی بباتە سەر سەکۆی رێزلێنان، بە توڕەییەوە دەچێتە سەر سەکۆکە و عەبا و کڵاوی دەرچوونەکە فڕێدەدات، دواتر دەگەڕێتەوە لای دایکی و دەستی دەگرێت و دەیباتە سەر سەکۆکە، پاشان بە دەنگی بەرز دەڵێت، “دایکم لە هەموو زانکۆکان گەورەترە.”

ئەو ڤیدیۆیە کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا و بە هەڵوێستێکی نایاب بەرامبەر بە دایکی و رێزگرتنی لەقەڵەمیاندا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زانکۆکە ئاهەنگی دەرچوونی بۆ خوێندکارانی بەشی پزیشکی و ئەندازیاری و تەکنەلۆجیای زانیاری رێکخستبوو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک