پیاوێک هاوسەرگیری لەگەل یەکێک لە قەڵەوترین خانمەکان دەکات

پۆڵيتیک پرێس

پیاوێکی بەریتانی بەناوی سایمۆن جۆنسۆن لە بەریتانیاوە دەچێت بۆ ویلایەتی ئاریزۆنا لە ئەمریکا، بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە قەڵەترین خانمەکانی جیهان بکات و لە ئێستاشدا زۆر گرنگی پێ دەدات.

بەپێی بڵاو کراوەکان سایمۆن لە ئێستادا خۆشترین ڕۆژەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەی شانۆن لۆری کە کێشی ٣٣٠ کیلۆ گرامە بەسەر دەبات، بەڵام لۆری ناتوانێت تەنانەت لەسەر جێگاکەی بجوڵێت.

سایمۆنی تەمەن ٥٢ ساڵ ئاماژەی بەوەدا، کە لۆری پێویستی بە یارمەتی هەیە لەبەر ئەوەی ناتوانێت وەک هەر کەسێکی ئاسایی ڕەفتار بکات، هەرچەندە بارو دۆخەکە قورسە بەڵام ئەو دڵ خۆشە بەوەی کە دەتوانێت هاوکاری هاوسەرەکەی بکات.

شانۆن تەمەنی ٤٠ ساڵەو بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ خێزانێکی کێشەدار گەورە بووە، لە ماوەی چەندین ساڵدا لەگەڵ زۆرێک لە خزم و کەس و کاری ژیاوە، کاتێک باوک و دایکی لە یەک جیا دەبنەوە تەمەنی ٥ ساڵان دەبێت و لەگەڵ زڕ دایکی دەبێت.

بەڵام کاتێک تەمەنی دەگاتە ١١ ساڵ، دووبارە باوکی و زڕ دایکەکەی لە یەکدی جیادەبنەوە، بە هۆی ئەوەی شانۆن ئەرکێکی قورس بووە لەسەریان و بۆتە هۆی کێشە بۆیان.

سایمۆن وتی کاتێک شانۆنم بینی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی بەلامەوە خانمێکی جوان بوو، زەردەخەنەکەی یەکەم شت بوو کە سەرنجی ڕاکێشام.

شانۆن لە ساڵی پاردا هەوڵی دابەزاندنی کێش دەدات بۆ ئەوەی ژیانی بگۆڕێت بەڵام ناتوانێت، بۆیە دەڵێت من ڕقم لە ژیانە چونکە دەزانم گەورەم بۆ ئەوەی ئەو شتانە بکەم کە ئەمەوێت، هەموو ئەوەی هەمە جێگای نوستنێکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا