تا ئێستا لەسەر ڕووداوەکەی هوانە 19 کەس دەستگیرکراون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕووداوی هێرشکردنەسەر کچێکی گەنج لە گەڕەکی هوانە، تا ئێستا 19 کەس دەستگیرکراون.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، ڕۆژی ڕابردوو ئەو کچەی لە هوانە هێرشی کرایەسەر، لەبەردەم دادوەردا وتەی لێوەرگیرا و سکاڵای تۆمارکردووە.

وتیشی، لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕاستەوخۆ لەدوای ڕووداوەکە 16 کەس دەستگیرکراون و دواتر سێ کەسی دیکەش لەسەر هەمان ڕووداو فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوو.

بەگوێرەی قسەکانی سەرکەوت ئەحمەد، چوار کەس لەوانەی گیراون تەمەنیان لەخوار 18 ساڵە و رادەستی پۆلیسی نەوجەوانان کراون.

ڕۆژی هەینی لەکاتی نمایشی ماتۆڕسکلی لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو بەهۆیەوە هێرشکرایەسەر کچێکی گەنج و دواتر ڤیدیۆی هێرشەکە کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا