پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەی 2023 هاوشێوەی ئەوانەی پێشووە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاوی تێدا نەکراوە.
محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەی ساڵی 2023 هاوشێوەی بودجەی ساڵانی پێشوو دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ڕەشنوسی پڕۆژەیاساکەدا نەکراوە.
وتیشی، وەزارەتی دارایی عێراق کار لەسەر تەواوکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 و یەکلاکردنەوەی یاساکە دەکات.