شوانێک لە چیاکانی جولەمێرگ کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە شوانێک لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانی لە چیایەکی پارێزگای جولەمێرگ لە باکوری کوردستان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان شوانەکە ناوی شاکر ئایدیامانە و لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانی لە چیا هاوسەنگی لەدەستداوە و کەوتووەتە خوارەوە.

هاوکات، تیمەکانی تەندروستی لە شوێنی ڕووداوەکەوە دوای پشکنینی ڕایانگەیاند، شاکر ئایدیامان گیانی لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا