فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە سەربازگەیەكی زێرەڤانی كەوتەخوارەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە بارەگای سەربازی زێرەڤانی سنووری قەزای باتیفا كەوتەخوارەوە و رووداوەكە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە لیوای زێرەڤانی سنووری عێراق هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، كاتژمێر 3:00 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە بارەگای زێرەڤانی قەزای باتیفا كەوتووەتە خوارەوە، كە بارەگایەكە دەكەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

ئەوەشی خستەڕوو، فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكە لە ژووری پەیوەندییەكانی سەربازگەكە كەوتووەتە خوارەوە.

وتیشی، رووداوەكە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا