پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی رووبارەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ مەفرەزەکانیان توانیوویانە تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی موسڵی بدۆزنەوە کە لەساڵی 2019 نوقم بوو.
تەرمەکە لەرێگەی ناسنامەی قوربانییەکەوە ئاشكراکراوەو ناوی (فواس رامی محەمەد) ە و لەدایکبووی ساڵی 1991. یەکێک بووە لە سەرنشینانی بەلەمەکە.
لە راگەیندراوەکەی پۆلیسی رووباری عێراقدا هاتووە، جەستەی قوربانییەکە لە نزیک ناوچەی یامرجەی موسڵ دۆزراوەتەوە.
بەلەمێکی گەشیاری رۆژی 21ی ئازاری 2019، لە موسڵ بەلەمێک لە دوورگەی ئوم رەبیعەی ناوەڕاستی شارەکە لە ناوچەی غاباتی موسڵ ژێرئاوکەوت، بەهۆیەوە نزیکەی 200 کەس گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێن بوون.