پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، له بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند، دۆخی شار مه‌ترسیداره، زنجیره‌ی كۆرۆنای نوێ، رۆژ له دوای رۆژ له هه‌ڵكشانه، بۆ ئەوەش، ژماره‌یه‌ك رێنمایی راگه‌یاند.
لەراگەیەندراوێكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هەولێردا هاتووە، پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا، لە هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی گشتیی شاره‌كه‌مان و هەستیاری و مەترسیداری ئه‌و دۆخه، گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وە:
1- دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە، زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەهەڵکشاندایە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بەڕەچاوکردنی کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان، بژاردەی کەرەنتین و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆی هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر هاووڵاتییانی شارەکەمان، پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن، بەتایبەتی بەستنی (ماسك)، ئەوا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شاره‌كه‌مان، دەست بەجێبەجێکردنی بژاردەی دووەم دەکەین، بۆیە داوا لەهەموولایەک دەکەین پابەندبن، تاوەکو بارودۆخەکە و ڕەوشی تەندروستیی لەوەی هەیە سەختر نەبێت.
2- له ئه‌گه‌ری هه‌ربارودۆخێكی سه‌ختری نه‌خوازراوی زیاتربوونی ڕێژه‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له‌شاره‌كه‌مان و دروستبوونی لۆد و پاڵه‌پستۆ و نه‌مانی شوێن له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبوان، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێری ڕاسپارد، بۆئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كاری ته‌واوبكرێت، له‌وانه‌ش دووباره كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری و چه‌ند شوێنیكی دیكه بۆوه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تووشبوان، ئومێد ده‌كه‌ین هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنمایی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بن و نه‌گه‌ین به‌م بارودۆخه.
3- پێویسته كارمه‌ندانی شوێنه ئایینی، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه و كافتریاكان، ڤاكسین وه‌ربگرن، یان تێستی 72 كاتژمێریان پێ بێت و لێژنه‌كانیش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت شوێنه‌كه ده‌ستبه‌جێ دادخرێت.
4- پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌مان، ڤاكسین وه‌ربگرن و به ماسكه‌وه ده‌وام بكه‌ن.
5- رێگه‌نادرێت به هیچ گه‌شتیارێك بێته ناو هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌گه‌ر ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت، یان تێستی 48 كاتژمێری نه‌بێت.
6- هه‌ر كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری تێستی ساخته‌ی پێ بێت، ئه‌وا كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته لیستی ڕه‌ش و ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته ناو شاری هه‌ولێری پایته‌خت.
7- سه‌پاندنی به‌ستنی ماسك له دامه‌زراوه‌كانی حكومی و شوێنه گشتی و گه‌شتیارییه‌كان، بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌بێت، كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
8- قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسێك و چوونه سه‌ر قه‌بران، هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت به‌پێی یاسا و پێبژاردن سزا ده‌درێت، به گوێره‌ی دوایین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
9- مه‌له‌وانگه و شوێنه وه‌رزشییه‌كان كراوه ده‌بن، به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
10- هۆڵه‌كانی سینه‌ما له‌گشت شوێن و مۆڵه‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
11- داخستنی هۆڵه‌كانی بۆنه و ئاهه‌نگێڕان، له ناو هۆتێل و ده‌ره‌وه‌ی هوتێله‌كان.
12- پرسەدانان لە (کۆڵان – هۆڵ – ماڵ – ژێرخێوەت – باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
13- شوێنه ئایینییه‌كان به جێبه‌جێردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه كراوه ده‌بن، هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و داده‌خرێت.
14- سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ده‌بێت ئه‌و رێكارانه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتیشیان پێده‌درێت له هه‌ر شوێنێك رێكاره‌كان توندتر بكه‌ن.
15 ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، داوا له میدیاكان ده‌كات به‌شداربن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان.
16 ئه‌م رێكارانه له‌كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و 27 له‌سه‌ر 28ی 7ی 2021 بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، تاوه‌كو كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 3/ 8/2021.