نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک لە بەرزیدایە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە 83 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79  دۆلار و 56 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ئەمساڵدا بەهۆی شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بەهای بەرمیلێک نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەڵام لەم چەند مانگەی کۆتاییدا نرخەکانی نەوت بەهۆی دووبارە بەربڵاوی کۆرۆنا لە چین و پاشەکشەی بەهای دۆلارەوە جارێکی دیکە دابەزینەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا