چەند ناوێک بۆ پۆستی سێ سەرۆکایەتییەکە پێشنیازدەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشێک لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق چەند ناوێکیان ئاشکراکرد کە پێشنیازکراون بۆ پۆستی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەتایبەتیش سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لەوبارەیەوە محەمەد سەعدون، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، “لەناو ڕیزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سووربوونێک هەیە لەسەر ئەوەی ماوەی سەرۆکایەتی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق نوێ نەکرێتەوە و کەسی نوێ بهێنرێتە جێی ئەوانەی پێشوو”.

لەلایەکی دیکەوە عەبدولوەهاب بەیلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم جەختی لەوەکردەوە، “هاوپەیمانی عەزم ناوی چەند کەسێکی پێشنیاز کردووە، ئەوانیش (مەحمود مەشهەدانی، سابت عەباسی و خالد عوبێدی) تا یەکێکیان پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرن”.

لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیرانیشەوە حسێن عامری، کاندیدی براوەی بزوتنەوەی ماف دەڵێت: کۆبوونەوەی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر ئەرێنی بووە، بەڵام تا ئێستا کەس بەتەواوەتی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیارینەکراوە، هەرچەندە چەند ناوێک بۆ ئەو پۆستە پێشنیازکراون کە ئەوانیش: ئەسعەد عیدانی و عەلی شکری و حەیدەر عەبادین.

هەر لەوبارەیەوە پێشتر ڕێزان شێخ دلێر، راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، “کاندیدی ئێمە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئێستای عێراقە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا