پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژێکدا مووچەی مانگەکانی شوبات و ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشکرا، بڕیارە لە 20ی مانگیش، مووچەی مانگی نیسان دابەش بکرێت. هەروەها پلەبەرزکردنەوەش دەستیپێکردووە و سەرەتا فەرمانبەرانی بانک دەگرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە 20 تاوەکو 22ی ئەم مانگە، مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان بەغدا و هەولێردا کراوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە رۆژی یەکشەممە، 7ی نیسانی 2024 بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، جەخت لە رژدبوونمان لەسەر گەرەنتیکردنی مافە داراییەکانی سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەینەوە، ئەوەش لە رێگەی خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتووی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت؛ هەروەها پارەی هیچ وەزارەتێک بۆ وەزارەتێکی دیکەش خەرج ناکرێت.