پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشوازیكردن و سەردانی شاندە بیانییەكان بەبێ رەزامەندی حكومەت، قەدەغەدەكات.
سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نەتەوەیی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاردرا بە رێگریكردن لەلایەنە فەرمییەكان لە سەردانكردن و پێشوازیكردنی شاندە بیانییەكان، بەبێ رەزامەندی حكومەت و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ.
لە كۆبوونەوەكەشدا ئەوە خرایەڕوو، هەر لایەنێك پێچەوانەی ئەو بڕیارە بجوڵێتەوە، بەپێی یاسا لێكۆڵینەوە و مامەڵەی لەگەڵدەكرێت.