پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵەتیی حاجی ئۆمه‌ران رایدەگەیەنێت گومانیان لە بەشی ترانزێتی دەروازەکە هەیە کە کەلوپەلی ئێرانی لێوە هاوردەبکرێت، ئاماژە بەوەشدەكرێت هه‌ر كه‌لوپه‌لێكی ئێرانی به ده‌رگای ترانزێت هاوردە بکرێت، پێویسته باره‌كه بخرێته سه‌ر بارهه‌ڵگرانی كوردستان و ده‌رهێنه‌ری باره‌كه‌ش له‌به‌ر سه‌رپێچیكردنی ڕێنماییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ڕابگیرێت.
بەشی ڕاگەیاندنی دەروازەی حاجی ئۆمەران لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “سه‌باره‌ت به‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له ده‌رگای ترانزێت به بارهه‌ڵگری ئێرانی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، گومان ده‌كرێت به‌شێكی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه دروستكراوی وڵاتی ئێران بن”.
لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، پێویسته دڵنیایی له كه‌لوپه‌له‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كان بكرێت چونكه، كه‌لوپه‌لی ئێرانی به ده‌رگای بازاڕچه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌لوپه‌لێكی ئێرانی به ده‌رگای ترانزێت هاوردە بکرێت، پێویسته باره‌كه بخرێته سه‌ر بارهه‌ڵگرانی كوردستان و ده‌رهێنه‌ری باره‌كه‌ش له‌به‌ر سه‌رپێچیكردنی ڕێنماییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ڕابگیرێت.