بڕیار لە میكانیزمی دابەشكردنی نەوتی سپی درا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی بۆ چۆنییەتی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كرد.

وەزیری سامانە سروشتییەكان داوای لە بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كرد پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ڕۆژی 20 ی ئەم مانگە بۆ هەر خێزانێك 200 لیتر بە نرخی پاڵپشتیكراو دەست پێ بكرێت.

دوای تەواوبوونی ناوچە شاخاوییەكانیش، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەكان دەستبەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا لە سەرجەم ئیدارە سەربەخۆكان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا