پۆڵەتیک پرێس
دارچینی بۆنێکی بەهێز و تامێکی تایبەتی هەیە، زانایان بەردەوام ڕێنامیی دەدەن دەربارەی زیادکردنی دارچینی بۆ سیستمی خۆراکی، چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
چای دارچینی یەکێکە لە خواردنەوە زۆر باوەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”:
-یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، توشبووانی شەکرە دەتوانن بۆ سیستمی خۆراکیان زیادیبکەن بۆئەوەی بەشێوەیەکی سروشتی کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێنیان بکەن.
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە، شێرپەنجە، دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
-ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپدا هەیە، بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.
-یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات.
-سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا و پەتای وەرزی هەیە، هەوکردنی گەروو و کۆکە کەمدەکاتەوە.