پشكنینەكان: ئۆدیگارد OK كۆڕۆنا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش گەڕانەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سان سباستیان لە دیداری یانەكە بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد و یەكسان بوونی هەردوو یانە بە بێ‌ گۆڵ لە دەستپێكی وەرزی نوێی لالیگا بۆ یانە شاهانەكە هەواڵێكی تری ناخۆشی وەك یەكسان بوونەكە بە هاندەرانی میرینگێ‌ درا ئەویش تووش بوونی یاریزانێكی یانەكە بە ڤایرۆسی كۆڤید 19 هەڵگەڕاوە و دوورخستنەوە و كەرەنتین كردنی ئەو یاریزانە.

ڕۆژنامەی marca ی نزیك لە یانەی شاهانە بڵاوی كردەوە: پاش گەڕانەوەی وەفدەكەی ڕیاڵ لە یارییەكەیان بەرامبەر بە سۆسیداد لە گەڕی 2 ی یارییەكانی خولی لالیگادا پشكنین بۆ سەرجەمیان ئەنجامدرا و ئێوارەی 3 شەممە ئەنجامی پشكنینەكان ئاشكرا كرا كە دەركەوت ئەنجامی پشكنینەكەی مارتن ئۆدیگاردی نەرویژی پۆزەتیڤ بووە واتا OK بووە بە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئەمەش وای كردووە دەستەی پزیشكانی یانەكە دەستبەجێ‌ ناوبراو دوور بخەنەوە و كەرەنتینی بكەن لە ماڵەكەی خۆی.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: ئۆدیگارت ئێوارەی ڕۆژی سێ‌ شەممە مەشق و ڕاهێنانی لەگەڵ یاریزانەكانی یانەكە ئەنجام داوە ئەمەش واتای ئەوەیە ئەوانیش بەركەوتوون و دەبێت پشكنینی بە پەلەیان بۆ بكرێتەوە بەیانی چوارشەممەش ئەو پشكنینانە دەكرێتەوە تا بزانن كامە یاریزانی تری یانەكە تووشی كۆڕۆنا بووە و هەڵگری ڤایرۆسی كۆڤید 19 یە.

جێی باس كردنە ئیدی یاریزانەكە دەبێت ماوەی 10 ڕۆژ لە كەرەنتینای ماڵەوەدا بێت و دواتر پشكنینی تری بۆ دەكرێتەوە ئەگەر تێی پەڕاند بوو ئەوا ڕێگەی پێ‌ دەدرێت بگەڕێتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید دەنا هەر لە كەرەنتینادا دەمێنێتەوە … پێش ئەمیش ماریانۆ دیاز تووشی كۆڕۆنا بوو ئۆدیگاردیش دەبێتە دووەم یاریزانی شاهانە كە كۆڤید 19 بە سەری كردەوە و OK ی پێ‌ دا.

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک