یۆرۆ نەیشن بە تامی پاڵەوانێتی ڕەسمی بەردەوامە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
وەك ئەوەی شەوی ڕابردوو چەند یارییەكی بەهێز و ئاگرین لە نێوان هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بەڕێوەچوو كە بە هیچ جۆرێك لە یاری پاڵەوانێتییەكی دۆستانە نەدەچوون بە تایبەت ئەو ئەنجامە گەورەیەی ماتەدۆری ئیسپانیا بەرامبەر بە مەكینەكانی ئەڵمانیا تۆماری كرد كە خۆی لە نیو دەرزەن گۆڵ دا بینییەوە ئەمشەویش گەرم و گوڕی كێبڕكێكانی یۆرۆ نەیشن بەردەوام دەبن لە كۆتا گەڕی پاڵاوتنی كۆمەڵەكاندا.

لە نێو یارییە بەهێز و ئاگرینەكانی ئەمشەودا ڕووبەڕووبونەوەی بۆسنە و هەرسك لەگەڵ ئازۆری ئیتاڵیا دەبینین هەروەك پۆڵەندا و هۆڵەندا لە یارییەكی تری لوتكەدا ڕووبەڕوو دەبنەوە و بەڵجیكا و دانیماركیش یارییەكی تری ئاگرین پێشكەش دەكەن و ئینگلتەرای دڵشكاویش میوانداری ئەیسلەندا دەكات بە هیوای تۆڵە لێ‌ كردنەوەی لە پای ئەوەی لە ساڵی 2016 ئەیسلەندا ماڵئاوایی پێ‌ كرد لە یۆرۆ.

لیستی تەواوی یارییەكان:

ئەلبانیا X بیلا ڕوسیا
كازاخستان X لیتوانیا
ئەرمینیا X مەقدۆنیای باكور
جۆڕجیا X ئیستۆنیا

یارییەكانی سەعات 10.45 ی شەو
بۆسنە X ئیتاڵیا
پۆڵەندا X هۆڵەندا
بەڵجیكا X دانیمارك
ئینگلتەرا X ئەیسلەندا
نەمسا X نەرویژ
ئیرلەندای باكور X ڕۆمانیا
چیك X سلۆڤاكیا
ئیسرائیل X سكۆتلەندا
هەنگاریا X توركیا
سڕبیا X ڕوسیا
ئیرلەندا X بولگاریا
وێڵز X فینلەندا
كۆسۆڤۆ X مۆڵدۆڤا
یۆنان X سلۆڤینیا

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا