مانچستەر سیتی نیازی نوسینەوەی مێژووی هەیە

دوێنی ١٦ی جامی فا کەی ئینگلتەرا یانەی ئیفەرتۆن پێشوازی لە یانەی مانچستەر سیتی کرد لە یاری لووتکەی ئەو قۆناغەدا .

وەک پێشەی هەمیشەی تیپەکەی گواردیۆلا بەهێرشبردن دەستی پێکرد و یانەی میوان وەک ڕێزێک تەنیا بەرگری دەکرد لە ئەنجامدا هەر دوو یانە نەیاتوانی بگەنە گۆڵی یەکتر و تایمی یەکەم بە خاوێنی و بەبێ گۆڵ کۆتایی پێ هات .

کارلۆ بە ئامانجی چوونە کاتی زیادکراو و پیپ بە ئامانجی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دەستیان کردوە بە نیوەی دووەم نزیکبوو قسەی کارلۆ سەربگرێت بەڵام پیپ گواردیۆلا چەکە قورسەکەی بەکار هێنا ئەوێش بەشداری پێکردنی دیبرۆین بوو کە ناوبراو بە گۆڵێک و ئەسێستێک مێزەکەی بەسەر کارلۆدا هەڵگێڕایەوە توانی یانەکەی بگەیەنیتە قۆناغی داهاتووی بۆنەکە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا