رۆناڵدۆ و میسی رووبەڕووی یەك دەبنەوە

بڕیارە لە مانگی هەشتی ئەمساڵ و لە جامی خوان گامبەر هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس رووبەڕووی یەك ببنەوە، بەوەش جارێكی هەریەكە لە رۆناڵدۆ و میسی بۆ جاری 37 هەمینجار وەك دوو جەمسەرەكەی تۆپی پێ لە یاری كامپ نۆ رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، لە هەشتی مانگی داهاتوو جامی خوان گامبەر ئەنجامدەدرێت و لەو جامەشدا میوانداری یانەی یۆڤانتۆس دەكەن.

ئاشكراشیكردووە، یاریەكە لە یاریگای كامپ نۆ ئەنجامدەرێت و هاندەرانیش بەڕێژەی لە سەدا 20 لە یاریگادا ئامادەدەبن.

لە بارەی یارییەكەشەوە میدیا وەرزشییەكان باس لەوە دەكەن، هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە ڕۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆس بمێنێتەوە و میسیش گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ بەرشەلۆنە ئیمزا دەكات و ئەم یاریەش دەبێت بە یاری ژمارە 37 لە نێوان ئەو دوو ئەستێرەیەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا