پۆڵه‌تیك سپۆرت
دوای ئه‌وه‌ی رایۆلای بریكاری یاریزانان رایگه‌یاند مانه‌وه‌ی پۆل پۆگبای فه‌ره‌نسی له یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد كۆتایی هاتووه، ئه‌وه جارێكی دیكه باس له‌وه ده‌كرێت كوره ئه‌سمه‌ره‌كه رووبكاته‌وه یانه‌كه‌ی پێشووی یۆڤانتۆس.
رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا نوسیانه فابیۆ پاراتیچی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یوڤانتۆس پێی راگه‌یاندون هه‌موو ده‌زانن پۆگبا لای ئێمه خۆشه‌ویسته، هه‌رچه‌نده گه‌رانه‌وه‌شی قورس بێت، راسته نرخی (80) ملیۆن یۆرۆیه و گرانه، به‌ڵام ئه‌و ئێستا له یانه‌ی مانچسته‌ر یوناتیده.
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرت نوسیه‌تی:
ئیداری یوڤی ده‌یه‌وێت به پێدانی دیبالا دووباره پۆگبا بگه‌رێنێته‌وه ریزه‌كانی.
بۆزانین پۆگبا لە هاوینی 2016 لە یانەی یوڤانتۆسه‌وه پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیه‌وه کرد.