پاریس بەردەوامە لە بردنەوەكانی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لیگ 1 ی فەڕەنسا بەردەوامە و پاریسەكەی نیمۆ و ئیمپاش خەریكە وەك وەرزەكانی تر بەردەوامی دەداتەوە بە ئاستە بەرز و ناوازەكەی و پێشەنگی بە تەواوەتی وەردەگرێتەوە وئیدی هەموان دەبێت بە دوایەوە بن.

لە یارییەكانی ئەم هەفتەیەشدا پاریس توانی بردنەوەیەكی گەورە تۆمار بكات بەرامبەر بە یانەی ئێنجی و ئاستێكی بەرز و ناوازەشی پێشكەش كرد و بە باشترین شێوەش خۆی ئامادە دەكات بۆ یارییەكەی چامپیۆنس لیگی.

هەر لە یارییەكانی ئەم هەفتەیەدا یانەی ئۆڵۆمپیك لیۆن جارێكی تر یارییەكی تری لوتكە ئەنجام دەداتەوە ئەمجارەش بەرامبەر بە یانەی مۆناكۆ یەكێكی تر لە گەورەكانی تۆپی پێی وڵاتی فەڕەنسا.

ئەنجامی یارییەكانی شەوی شەممە
لۆریان 0 X مارسیلیا 1
پاریس 4 X دیجۆن 0

یارییەكانی یەك شەممە
لانس X نانت
بۆردۆ X نیم ئۆڵمپیك
مۆنپیلێ‌ X ستاد ڕیمس
میتز X سانت ئیتیان
ستاد بریست X ستراسبۆرگ
نیس X لیل
لیۆن X مۆناكۆ

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا