بیكفۆرد سزا نادرێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی بە شێوەیەكی توند لە كاتی بەرگری كردن لە ناوچەی گۆڵەكەی لە ڤیرجیل ڤاندەیكی هۆڵەندی بەرگریكاری یانەی لیڤەرپولیدا جۆردان بیكفۆرد ڕووبەڕووی هێرشی توندی یانەی لیڤەرپول بۆوە تەنانەت داوەری یاری دێربی نێوان ئیڤەرتۆن و لیڤەرپول تەنانەت خودی سیستەمی ڤیدیۆیی واتا VAR ڕەخنەی توندی لێ‌ گیرا.

یانەی لیڤەرپول بە ڕەسمی پاش تەواوی بوونی یاری دێربی بە یەكسانی لە نێوان هەردوو یانەدا داوای ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا كرد بە ئامانجی كردنەوەی لێكۆڵینەوە لە دوو حاڵەتی یارییەكە یەكەمیان لێدانی ڤاندەیك لە لایەن بیكفۆردەوە بە شێوەیەكی توند كە وای كرد ئەو بەرگریكارە زەبەلاحە تووشی پێكانێكی درێژ خایەن ببێت كە ماوەی چەند مانگێك لە یاریگاكان دوور دەخاتەوە دووەمیش ئەو حاڵەتی ئۆفسایدەی كە لە دوا چركە ساتی یارییەكە گۆڵی بردنەوەی لیڤەرپولی ڕەت كردەوە بە پشت بەستن بە سیستەمی ڤار.

ئەمڕۆ یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە ڕێی لیژنەی سزاكانییەوە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد: جۆردان بیكفۆردی گۆڵچی یانەی ئیڤەرتۆن بەرگری لە ناوچەی خۆی كردووە كە ناوچەی 6 هەنگاوە بە هیچ جۆرێك لێدانەكەی بە مەبەستی شكاندنی ڤێرجیل ڤاندەیكی بەرگریكاری یانەی لیڤەرپول نەبووە هەر بۆیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە لەوەی كە ئەو گۆڵچییە شیاوی وەرگرتنی كارتی سور نەبووە هەروەك ئێستاش ڕووبەڕووی هیچ جۆرە سزایەك ناكرێتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا