سلێمانی و پێشمەرگە پاڵەوانی عێراقن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش چوار ڕۆژ كێبڕكێ‌ كردن لە هۆڵی شەهیدی ئەحمەد ئەندازیار قۆناغی دووەم و كۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی سەر مێزی یانەكانی عێراق بەڕێوەچوو كە تیایداو پاش كێبڕكێی گەرم لە نێوان 10 یانەی نایابی عێراق دواجار هەردوو یانەكانی شاری سلێمانی تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی لە سەر ئاستی پیاوان و تۆپی سەرمێزی پێشمەرگەی شاری سلێمانی لە سەر ئاستی خانمان توانییان ببنە پاڵەوانی عێراق.

حسێن عومەر ڕاهێنەر و كاپتنی یانەی سلێمانی یاریزانە ناوازەكەی تۆپی سەرمێزی كورد

لە ماوەی ڕابردوودا بە دوو كۆمەڵەی باكور و باشور لە شاری سلێمانی و لە شاری نەجەف یارییەكانی قۆناغی یەكەم بەڕێوەچوون و یانەكان تەواوی هێز و توانای خۆیان خستە خزمەت یارییەكە تا خۆیان وەك پاڵەوانی عێراق ناوزەند بكەن دواجاریش ئەو یانانەی سەركەوتنیان مسۆگەر كرد بوو بۆ قۆناغی دووەم لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو كێبڕكێی گەورەیان كرد سەبارەت بە بوون بە پاڵەوانی عێراق.

لە لێدوانێكی پێشووی دكتۆر هەردە ڕەئووف بارام سەرۆكی یەكێتی تۆپی سەرمێزی عێراق بۆ Politic Sport ڕایگەیاند بوو: (خۆشحاڵین كە پاش بڕیاردان بە گەڕانەوەی چالاكییە وەرزشییەكان ئێمە وەك یەكێتی تۆپی سەرمێزی عێراق توانیمان چالاكییەكانمان بە باشترین شێوە دەست پێ‌ بكەینەوە بە چاودێری تەندروستیان و پابەند بوون بە تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە هەر بۆیە توانیمان باشترین دەستپێك بۆ تەواوی یەكێتییەكانی تری وەرزشی لە عێراقدا پێشكەش بكەین بە خۆشحاڵیشەوە هەموان بۆ خزمەتی تۆپی سەرمێز لە عێراقدا هاوبەش بوون).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا