سێرجۆ ڕامۆس ئامادەم ماڵەکەم بۆ مێسی چۆڵ بکەم

بەرگریکاری ئیسپانیا و کاپتنی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید سێرجۆ ڕامۆس لە کاتی نمایشکردنی فیلمی ئەفسانە ڕامۆس کۆمەڵێک قسە و بۆچوونی باسکرد لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا .

ڕامۆش وتی ئێستا هەستیارترین کاتی وەرز بەڕێ دەکەین هیوادەخوازم بتوانم هاوکاری هاوڕێکانم بم و پێکەوە نازناوێکی گەورە پێشکەشی هاندەرانی مێرەنگی بکەین .

دەربارەی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕامۆس ووتی ؛ خۆزگە دەمتوانی شتێکتان پێ بڵێم بەس تا ئێستا هیچ ڕووی نەداوە جێگەی سەرنج بێت ئەوەی لای من زۆر گرنگە ئەوە ئەم وەرزە بە باشترین شێوە تەواو بکەین بزانین دواتر چی ڕوو دەدات .

ڕامۆس زیاتر دەڵێت گرنگترین کار بەلامەوە ئەوەیە دڵی هاندەرانی مێرەنگی خۆش بکەم بەدڵنیاییەوە دەتوانم پێنچ ساڵی دیکە هەمان ئاستی ئێستا پێشکەش بکەم دڵنیابن تەواو ڕاستگۆم لەگەڵ هاندەرانی ریاڵدا  ئەوەش تایبەترین خاڵە لای من .

دەربارەی ڕۆشتی کریستیانۆ رامۆس ووتی ئەو ستێرەیەکی گەورە و تایبەتە بە بۆچوونی من یاریزانەکە و یانەکەش هەر دوو لا زیانیان بەرکەوت

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی مێسی رووبکاتە ریاڵ مەدرید هەستی چۆن دەبێت ؟

ڕامۆس ووتی گەر ئەو شتە ڕوبدات من بە تایبەت دەچم بۆ ماڵی لیۆ تا ڕازی بکەم و ماوەی دوو هەفتەش خانوە تایبەتەکەی خۆمی بۆ چۆڵ دەکەم ، لێتان ناشارمەوە مێسی زۆرترین ئازاری داوین ، زۆرترین زیانی پێگەیاندوین بریا هەندێک شت بە پارە بکرایە بەڵام دڵنیابن ناکرێت چافی و ئینستا و پپێکێ یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید بکەن  بە دڵنیاییەوە مێسیش یەکێکە لەوان وەک چۆن ناکرێت ڕەول و ڕامۆس بچنە بارسەلۆنا

سەبارەت بەوە کێ باشترین بەرگریکارە یاریت لەگەڵ کردبێت سێرخۆ ووتی پێکێ و پی پی

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا