تیروپشكی یۆرۆ لیگ ڕاكێشرا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی دوێنێ‌ پێنج شەممە تیروپشكی وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگ ڕاكێشرا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تیروپشكی دووەم گەورەترین پاڵەوانێتییەكانی تۆپی پێ‌ لە سەر ئاستی كیشوەری ئەوروپا كە ئەویش یۆرۆ لیگە ڕاكێشرا تیایدا 12 كۆمەڵەی 4 یانەیی سەرجەمیان جێگیر كران كە 48 یانەن و دواتریش یەكەم و دووەمی هەر 12 كۆمەڵەكە سەردەكەون و 8 یانەش كە خاوەنی پلەی 3 ی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ دەبن دادەبەزن بۆ بەشداری كردن لە یۆرۆ لیگدا ئەو كات 32 یانە كێبڕكێ‌ دەكەن.

لیستی هەر 12 كۆمەڵەكە:

كۆمەڵەی یەكەم:
ڕۆما – یانگ بوز – كلوج – سێسكا سۆفیا

كۆمەڵەی دووەم:
ئەرسیناڵ – ڕابید ڤیێنا – مۆڵدە – داندالك

كۆمەڵەی سێیەم:
لیڤەركوزن – سلاڤیا براگ – هیبوێڵ دیر 7 – نیس

كۆمەڵەی چوارەم:
بەنفیكا – ستاندەردلیگ – ڕێنجەرز – لیخ بوزنان

كۆمەڵەی پێنجەم:
ئایندهۆڤن – پاوك ساڵۆنیكا – گرانادا – ئۆمۆنیا نیقۆسیا

كۆمەڵەی شەشەم:
ناپۆلی – ڕیاڵ سۆسێداد – ئالكامار – ڕیاكا

كۆمەڵەی حەوتەم:
براگا – لیستەر سیتی – ئەیك ئەسینا – زۆریا

كۆمەڵەی هەشتەم:
میلان – سێڵتیك – سپارتا براگ – لیل

كۆمەڵەی نۆیەم:
ڤیاڕیاڵ – كاراباخ – مەكابی تەلئەبیب – سیفا سپۆڕ

كۆمەڵەی دەیەم:
تۆتنهام – لۆدۆگۆریس – لاسك – ئەنتۆیرب

كۆمەڵەی یازدەهەم:
سێسكا مۆسكۆ – دینامۆ زەگرەب – فێنۆرد – فۆڵفسبریگەر

كۆمەڵەی دوازدەهەم:
جینت – نەجم ئەحمەڕ – هۆفنهایم – سلۆڤان لیبریچ

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا