پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له خولی ئیسپانی تاكه یانه‌یه زۆرترین یاریزانی تووشی پێكان بوون، به‌و هۆیه‌وه تیپه‌كه هیچ یارییه‌ك نه‌یتوانیوه به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و یاریزانه باشه‌كانی یاریی بكات.
به‌وهۆیه‌وه ئه‌م وه‌رزه چه‌ندین یاریزانی وه‌كو (هازارد و ڤالڤێردی و رامۆس و كارڤاخال و مارسیلۆ و كریم) تووشی پێكان بوون و زیانی زۆری بۆ زێدانی راهێنه‌ر دروستكردووه.
ئه‌وه‌تا پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ داوای كردووه پزیشكه‌كانی یانه‌كه لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئه‌و پێكانانه‌ی تیمه‌كه‌ی بكه‌ن، كه ئایا یاریكه‌ره‌كان به ئه‌نقه‌ست واده‌كه‌ن، یاخود كێشه راهێنه‌ری جه‌سته‌ییه، یاخود بابه‌ته‌كه سه‌روشتییه؟
پێرێز ده‌یه‌وێت له‌و رێگایه‌وه كێشه‌ی پێكانی یاریزانه‌كانی بزانێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو هۆكاره‌ی سه‌ره‌تابن ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری بكات و یانه‌كه‌ی له‌و دۆخه خراپه رزگار بكات و سزای یاریزانه‌كان بدات كه به ملیۆن دۆلاری پێداون.
هه‌وراز كاوه