ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/10/24 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 17/10/2020 یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری و تیروپشكی خولی یانه پله‌نایابه‌كانی كوردستان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی یانه‌كان ئه‌نجامدا، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر ئه‌م بڕیارانه درا:
* له‌سه‌ر داواكاری زۆربه‌ی یانه‌كان بڕیاردرا خوله‌كه به شێوازی دوو گرووپ ئه‌نجام بدرێت.
* خوله‌كه به به‌شداری (16) یانه، كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر دوو گرووپدا به شێوازی خول به دوو قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت و یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌یش، له رۆژی پێنجشه‌ممه 26/11/2020 ئه‌نجام ده‌درێت.
* گرووپی یه‌كه‌م پێكهاتوون له‌م یانانه: (برایه‌تی، هه‌ولێر، شێروانه، سۆران، سیروانی نوێ، چه‌مچه‌ماڵ، هه‌ڵۆ و زێره‌ڤانی).
* گرووپی دووه‌م پێكهاتوون له‌م یانانه: (ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ندرێن، زاخۆ، نه‌ورۆز، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ئارارات، دهۆك و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر).
* له هه‌ر گرووپێك سێ یانه بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت واته شه‌ش یانه ده‌چێته قۆناغی كۆتایی، دواتر به شێوازی خول به دوو قۆناغ یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و پاڵه‌وان دیاری ده‌كرێت.
* له هه‌ر گرووپێك دوو یانه بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان داده‌به‌زێت.
* هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆی هه‌یه سێ یاریزانی پیشه‌گه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام له یه‌ك كاتدا ته‌نیا دوو یاریزان ده‌توانن له نێو یاریگه‌دا یاری بكه‌ن.
* پێنج گۆڕانكاری له یه‌ك یاری ئه‌نجام ده‌درێت، به مه‌رجێك به سێ جار گۆڕانكارییه‌كان بكرێت.
2- له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ڵۆ (ئه‌حمه‌د خه‌لیل) سه‌باره‌ت به یاری كۆتایی خولی پله‌یه‌كی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020، كه به هۆی په‌تای كۆڕۆنا یارییه‌كه تا ئێسته ئه‌نجام نه‌درا بوو، یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ وه‌ك پاڵه‌وانی خوله‌كه ده‌ستنیشانكرا، بێ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌م بڕیارانه‌یش دران:
* یانه چه‌مچه‌ماڵ پله‌ی یه‌كه‌م و یانه‌ی هه‌ڵۆ پله‌ی دووه‌می خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستانن بۆ وه‌رزی 2019/2020.
* سوپاسی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ڵۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م پێشنیاره گونجاو و دروسته، كه لە لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌گیانێكی به‌رزی وه‌رزشی وه‌رگیرا.
* ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتی ماددی دابینكرا، ئه‌وا به یه‌كسانی به‌سه‌ر هه‌ردوو یانه دابه‌ش ده‌كرێت.
* له كاتێكی گونجاو مه‌ڕاسیمێكی شایسته بۆ هه‌ردوو یانه رێكده‌خرێت.
* پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له هه‌ردوو یانه‌ی (چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵۆ) ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر و به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازین، له‌گه‌ڵ سوپاس و پێزانینمان بۆ سه‌رجه‌م به‌شداربووانی خوله‌كه و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان و ستافی هونه‌ری و یاریزانان و راگه‌یاندنكارانی خۆشه‌ویست.
3- یه‌ك یاریزانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن یاری بۆ تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان بكه‌ن، به مه‌رجێك یاریزانه‌كه دانیشتووی شوێنی جوگرافی هه‌مان یانه بێت، كه یاری بۆ ده‌كات.
4- یاریزانانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك له تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان یاری بكه‌ن، به مه‌رجێك ته‌مه‌نی رێگه‌پێدراو بێت.
5- سه‌رجه‌م یاریزانانی خوله‌كانی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2021/2022 ئازاد ده‌بن دوای كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی وه‌رزی 2020/2021.
6- راهێنه‌ران و یاریده‌ده‌رانی راهێنه‌ری كوردستان، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراوی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و بڕوانامه‌كانی (A-B-C) ـیان نه‌بێت، مافی راهێنه‌رایه‌تیان نابێت.
7- سه‌رجه‌م راهێنه‌رانی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تا رێكه‌وتی 31/12/2019 بڕوانامه‌كانیان كاری پێده‌كرێت.
8- ستافی هونه‌ری یانه‌كانی كوردستان ته‌نیا ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌ك تیپ له یانه‌كانیان كار بكه‌ن.
9- ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان بۆیان نییه كاری راهێنه‌رایه‌تی له یانه‌كان بكه‌ن، تاكو ده‌ستبه‌رداری ئه‌ندامیه‌تی نه‌بێت له یانه‌كه‌ی.
10- كچه‌یاریزانانی فوتساڵی كوردستان ناتوانن یاری بۆ تیپه‌كانی یازده یاریزانی له یاریگه‌ی گه‌وره و كراوه ئه‌نجام بده‌ن.
11- داوا له سه‌رجه‌م ئه‌و یانانه ده‌كه‌ین، كه ئاره‌زووی به‌شدارییكردنیان له خولی پله‌یه‌كی فوتساڵی كچانی كوردستان هه‌یه، به نووسراوی فه‌رمی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو.
12- رێكه‌وتی 17 و 18 ـی مانگی 11 ـی 2020 تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و جه‌سته‌یی بۆ ناوبژیوانانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، به مه‌رجێك ناوبژیوانه‌كه ئه‌نجامی پشكنینی نێگه‌تیڤی په‌تای كۆڕۆنای هه‌بێت.
13- رێكه‌وتی 8/11/2020 تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و جه‌سته‌یی بۆ ناوبژیوانانی فوتساڵی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، به مه‌رجێك ناوبژیوانه‌كه ئه‌نجامی پشكنینی نێگه‌تیڤی په‌تای كۆڕۆنای هه‌بێت.
14- دواین كات بۆ پێشكه‌شكردنی لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) بۆ تیپه جیاوازه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
* خولی نایابی كوردستان 5/11/2020
* خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووان 5/11/2020
* خولی پله‌یه‌كی كوردستان 8/11/2020
15- پێنج یاریزانی تیپی لاوان ده‌توانن یاری بۆ تیپی پێشكه‌وتووان له خولی نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان بكه‌ن، ده‌شتوانن بۆ خولی لاوانی بگه‌رێنه‌وه، به‌ڵام ناتوانن دووباره بگه‌ڕێنه‌وه خولی پێشكه‌وتووان.
16- رۆژی شه‌ممه 31/10/2020 كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری و تیروپشكی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه داوا له نوێنه‌رانی ئه‌م یانانه (شه‌قڵاوه، ئاسۆ، سه‌یدسادق، خاك، ئاڵتون كۆپری، رزگاری، ئاشتی، كۆیه، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ئاكرێ) ده‌كه‌ین، له كاتژمێر 11:00 ـی به‌یانی له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
17- سه‌رجه‌م لێژنه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به لێژنه‌ی فێرگه‌كانیشه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، هیچ كه‌سێك بۆی نییه به ناوی یه‌كێتییه‌كه‌مان خول و چالاكی بكاته‌وه و ته‌نیا به ره‌زامه‌ندی و بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نه‌بێت.