مایك دینی داوه‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیزی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ندین كه‌سه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه، بڕیاری دا بۆ ماوه‌یه‌ك واز له كاری داوه‌ری بهێنێت.
مایك دین له یاری وێستهام و فوڵهام دوای ئه‌وه‌ی له ده‌قیقه‌كانی كۆتایی كارتی سووری به‌ڕووی تۆماس سۆچیكی یاریزانی وێستهام به‌رز كرده‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسان و هانده‌رانی وێستهامه‌وه ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته كرا، به‌هۆی ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی خولی ئینگلته‌را كارته سووره‌كه ره‌تكرایه‌وه.
به‌پێی هەواڵێکی رۆژنامه‌ی تایمز مایك دین داوای له یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را كردوه جه‌وله‌ی داهاتووی پریمه‌رلیگ هیچ یارییه‌كی پێ نه‌به‌خشن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی جدی كوشتنی لێكراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش دین سكاڵای لای به‌رپرسان و پۆلیس تۆماركردوه دژی چه‌ندین كه‌س كه له رێگه‌ی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوه.
سه‌ره‌ڕای داواكه‌شی، دین پێشتر دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی یاری لیسته‌ر سیتی و برایتۆن له جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را به‌ڕێوه‌ببات
ستاديوم