سودانی لە بارەی دابەزینی بەهای دینار روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق باسی لە دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار كرد و رایگەیاند: دابەزینی نرخی دینار بەهۆی بوونی كۆمپانیای وەهمییەوەیە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ بانكی ناوەندی دەربڕی و وتی: پشتیوانیان دەبین بۆ وەستاندنی بردنە دەرەوەی دۆلار.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، ژمارەیەك دەروازەیان بۆ فرۆشتنی دۆلار كردوەتەوە، بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی زیادبونی داواكاری كڕیاران بۆ بانكی ناوەندی، بەرزبونەوەی ئاشكرا لە بەهای دۆلاردا هەیە و كۆمپانیا ساختەكانیش هەڵئاوسانی نرخەكانیان بۆ خۆیان قۆستۆتەوە، جگە لەوەش زیادەڕۆیی لە نرخەكان هەیە بۆ حەواڵەكردن.

ئەوەشی خستەڕوو، چاودێرییەكی توندمان خستوەتەسەر پرسی ئاڵوگۆڕی دۆلار، هەروەها دەستمانكردوە بە كردنەوەی دەروازەی دیكەی فرۆشتنی دۆلار لە بانكە حكومییەكان بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی بەرزبونەوەی دۆلار و كەمكردنەوەی بەهاكەی لەبەرامبەر دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا