پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا جەختی لەوە کردەوە، هیچ تەماحێکی لە خاکی سوریا نییە و تاکە ئامانجی لە باکوری ئەو وڵاتە ڕوبەروبوونەوەی “تیرۆر”ە.
لە نوێترین لێدوانیدا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانانی سەرەکی تیرۆرن لە سوریا”.
وتیشی، “ئامانجی تورکیا ئەوە نییە بەسەر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵکو ئامانجی ڕوبەڕوبوونەوەی “تیرۆر”ە لە باکوری سوریا و ڕۆژهەڵاتی فورات”، جەختی لەوەش کردەوە هیچ تەماحێکی لە خاکی سوریادا نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، “وڵاتەکەی بەرپرسیارێتی قەیرانی سوریای گرتووەتەئەستۆ و هەمیشە بەشێک بووە لە چارەسەر، ئامانجی سەرەکیشی ئاشتی هەرێمیی و پاراستنی وڵاتە لە هەڕەشە مەترسیدارەکان”.