ئامانجی گەڕانەوەی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
گەڕانەوەی ئەمجارەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستی رێكەوتنە لەگەڵ ناوەند، ئەوەش بەقسەی پەرلەمانتارێكی كورد لەبەغدا، كە جەختیشیكردەوە، پێناچێت پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بەبێ كورد لەپەرلەمان تێپەڕێت، چونكە شاندەكە دەیانەوێت كێشەكان چارەسەربكەن.

بێسون عادل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێم دەگەڕێنەوە بەغداو ئەو قسانە گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، كە باس لەوەدەكەن پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق وەك پرۆژەیاسای قەرز بەبێ كورد لەپەرلەمانی عێراق تێپەڕێت.

بێسون عادل وتیشی: بەگوێرەی زانیارییەكان و بەدواداچوونەكانمان ئەمجارە شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەگەنە رێككەوتن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی كێشەكان و نەگەشتن بە رێككەوتن بابەتی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە دەبێتە بژاردەیەك لەبەردەم لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەبێ كوردپرۆژەكە تێپەڕێنن.

تائێستا حكومەتی ناوەند و هەرێم لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان نەگەشتوونەتە رێكەوتن و كاتێكی كەم ماوە بۆ رێكەوتن، بەڵام بڕیارە هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بەمەبەستی دەنگدان لەسەری ئاراستەی پەرلەمانبكرێت

پێشتر ئەندامانی شاندی هەرێم رایانگەیاند، لەگەڵ حكومەتی ناوەند گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ پێدانی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان لەبەرانبەر ناردنی 12 , 67 ٪ ی بودجە بۆ كوردستان، بەڵام ئەو رێككەوتنە لەلایەن بەشێك لەلایەنە شیعەكانەوە رەتكرایەوەو رایانگەیاند، ئەو ڕێككەوتنە جێگەی رەزامەندی ئەوان نیەو پێویستە هەرێم تەواوی نەوت رادەست بكات ئەوەش وەك خاڵی ناكۆكی نێوان ناوەندو هەرێم ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا