بڕیار لە وادەی بەستنی دیداری یەكێتی دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، رۆژی یەكشەممە، 27_2_2022 لیژنەی باڵای دیداری یەكێتی لە سلێمانی كۆبووەوە و بڕیاردرا سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو دیداری یەكێتی ئەنجام بدرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا كار و چالاكییەكانی لیژنەكان كرا و هەڵسەنگاندنیش بۆ هەنگاوەكانی پێشوو و ئامادەكاری بۆ قۆناغی داهاتوو كرا.

كۆبوونەوە بڕیاریدا كۆڕو كۆبوونەوەكان فراوانتر بكرێن بەشێوا‌زێك كە رەچاوی ناوچەی جوگرافیش بكرێت، بۆ ئەوەی زۆرترین راوبۆچوون لەسەر چۆنییەتی داڕشتنی دید و سیاسەتی یەكێتی بۆ بوارە جیاجیاكان ئامادە ‌بكرێت تاكاتی بەستنی دیداری یەكێتی.

هەروەها بڕیاردرا دیداری یەكێتی لە سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ ببەسترێت و میكانیزمێكی گونجاوی بۆ فراوان كردنی بەشداربووان لە لیژنەكان تاوتوێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا